لە ساڵی 2004 لە هەرێمی کوردستان دامەزرا. یەکەم کۆمپانیا بوو کەوا سیستەمی وایەرلێسی لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بەگەڕخست بۆ پێشکەش کردنی خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێت
لە ساڵی 2005 هێڵەکانی فراوان کرد و توانی بڵاوی بکاتەوە بە سیستەمی (Wi-Fi) و لە ڕێگای سیستەمی سەتەلایت (V-SAT) لە پارێزگای هەولێر و دەوروبەری، هەر لە سەرەتای بڵاوکردنەوەی خزمەتگوزاریەکانی توانی سەرکەوتنێکی بەرچاو بەدەست بێنێت و ببێت بە گەورەترین دابینکاری ئینتەرنێتی وایەرلێس لە هەرێمی کوردستان و چەندین پڕۆژەی گەورە و گرنگ بە ئەنجام بگەیەنێت.