logo

پەیوەندیمان پێوەبکە

نهۆمی 3, باڵەخانەی ستێر

شەقامی گوڵان، هەولێر

info@tarinnet.info

+964 750 418 3060

سیستەمی تارین نێت

بۆ زانینی باڵانسەکەت

   بڕۆ ژوورەوە

دەزگا حکومیەکان

تارین نێت به‌ پێشكه‌ش كردنی باشترین خزمه‌تگوزاری توانی ببێته‌ جێگه‌ی متمانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، بۆیه‌ له‌ ساڵی 2006 توانى گرێبه‌ستێك ئه‌نجام بدات به‌ دابینكردنی ئینته‌رنێت بۆ گشت دام و ده‌زگا و فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت له‌ پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك و كه‌ركوك و هه‌ڵه‌بجه‌ و قه‌زاو ناحیه‌كانیان كه‌ به‌ چه‌ند قۆناغێك توانیمان پرۆژه‌یه‌كی سه‌ركه‌توو له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ جیێبه‌جێ بكه‌ین .

 

له‌ ساڵی 2006 ، له‌ قۆناغی یه‌كه‌م دا به‌ سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن ده‌ستمان كرد به‌ جیێبه‌جێ كردنی پرۆژه‌ى ئینته‌رنێتى میرى كه‌ بریتی بوو له‌ دامه‌زراندنی تۆڕێكی وایه‌رلێس بۆ (11) شار و شارۆچكه‌ی هه‌رێمی كوردستان و به‌ستانه‌وه‌ی (350) دام و ده‌زگا و فه‌رمانگه‌ی حكومه‌ت به‌ ئینته‌رنێت.

بانکەکان

تارین نێت به‌هۆی به‌رده‌وامی خزمه‌تگوزارییه‌كانی و پاراستنی زانیارییه‌كان بووه‌ مایه‌ی متمانه‌ی بانكه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان و توانیمان خزمه‌تگوزاریه‌كانمان پێشكه‌ش به‌ بانكه‌كان بكه‌ین له‌ هه‌رێمی كوردستان ، نمونه‌ی كاره‌كانمان:

 

– دابینكردنی ئینته‌رنێت بۆ سه‌رجه‌م بانكه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و به‌ستانه‌وه‌یان به‌ بانكی ناوه‌ندیه‌وه‌ .
– دابینكردنی ئینته‌رنێت بۆ چه‌ند بانكێكی ناوه‌خۆیی و جیهانی.

bank

زانکۆکان

گرنگی زانستى و به‌ستانه‌وه‌ی به‌ ته‌كته‌لۆژیای سه‌رده‌م له‌ پێشه‌نگی كاره‌كانی تارین نێت بووه‌ و به‌رده‌وام هه‌وڵ و گرنگی ته‌واومان به‌م لایه‌نه‌ داوه‌ و كارمان له‌سه‌ری كردووه‌ ، بۆیه‌ چه‌ندین كارو چالاكیمان بۆ زانكۆكانی هه‌رێم ئه‌نجام داوه‌ به‌بێ به‌رامبه‌ر یان به‌ داشكانێكى تایبه‌ت بۆیان

کۆمپانیا بازرگانیەکان

له‌ سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكى كاره‌كانمان تا ساڵی 2017 توانیمان متمانه‌ی زیاتر له‌ (1,000) كۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی و كونسوڵخانه‌كان و رێكخراوه‌ ناوه‌خۆیی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و ده‌یان شوێن و كۆمه‌ڵگاى گه‌شتیارى به‌ده‌ست بێنین و ببین به‌ تاكه‌ سه‌رچاوه‌ی دابینكردنی ئینته‌رنێت و خزمه‌تگوزاری گه‌یاندن بۆیان.

 

كۆمپانیاكه‌مان ئێستا گه‌وره‌ترین دابه‌شكاری ئینته‌رنێته‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م شوێنه‌ گرنگ و ستراتیژیه‌كان به‌شداربووی كۆمپانیاكه‌مانن