logo

پەیوەندیمان پێوەبکە

نهۆمی 3, باڵەخانەی ستێر

شەقامی گوڵان، هەولێر

info@tarinnet.info

+964 750 418 3060

سیستەمی تارین نێت

بۆ زانینی باڵانسەکەت

   بڕۆ ژوورەوە
 

About Us

لە ساڵی 2004 لە هەرێمی کوردستان دامەزرا. یەکەم کۆمپانیا بوو کەوا سیستەمی وایەرلێسی لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بەگەڕخست بۆ پێشکەش کردنی خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێت

 

لە ساڵی 2005 هێڵەکانی فراوان کرد و توانی بڵاوی بکاتەوە بە سیستەمی (Wi-Fi) و لە ڕێگای سیستەمی سەتەلایت (V-SAT) لە پارێزگای هەولێر و دەوروبەری، هەر لە سەرەتای بڵاوکردنەوەی خزمەتگوزاریەکانی توانی سەرکەوتنێکی بەرچاو بەدەست بێنێت و ببێت بە گەورەترین دابینکاری ئینتەرنێتی وایەرلێس لە هەرێمی کوردستان و چەندین پڕۆژەی گەورە و گرنگ بە ئەنجام بگەیەنێت.

گروپی ستێر

ster-group-logo

گروپی کۆمپانیاکانی ستێر لەلایەن بەڕێز سەروەر پێداوی لە ساڵی 2002 لە هەرێمی کوردستان دامەزراوە، گروپی ستێر چواردە کۆمپانیای بواری جیاجیا لەخۆ دەگرێت لە بوارەکانی (بیناسازی و بەڵێندەرایەتی، دڵنیایی، پاسەوانی و پاراستن، ئاوی کانزایی، نەوت و پاڵاوگەکان، گواستنەوە، هاوردەکردن و هەناردن، سەنتەری ڕاهێنان و خولی تایبەت، گەیاندن و تەکنەلۆجیای زانیاری، کەرتی پۆستە، بریکاری تایبەتی هێڵە ئاسمانیە جیهانیەکان) وە چەندین پڕۆژەی تر کەوا گروپی ستێر بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیا ناوخۆیی و بیانیەکان ئەنجامی داوە لە بوارە جیا جیاکاندا.

 

گروپی ستێر بە پێویستی زانی کە گرینگی زیاتر بدات بە بواری گەیاندن و تەکنەلۆجیای زانیاری لە هەرێمی کوردستان، بۆ ئەم مەبەستە لە ساڵی 2004 کۆمپانیای (تارین نێت) ی دامەزراند تایبەت بە بازرگانی گشتی و خزمەتگوزاریەکانی گەیاندن و تەکنەلۆجیای زانیاری.

ڕوانگەی ئێمە

تارین نێت پێشەنگ بووە لە دابینکردنی باشترین خزمەتگوزاریەکانی گەیاندن و ئینتەرنێت لە هەرێمی کوردستان، بۆیە ڕوانگەمان بریتی بووە لە دابینکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە کەمترین نرخ بۆ بەشداربوانمان و نوێکاری بەردەوام لە کارەکانماندا. تارین نێت جگە لە بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتوەرگرەکانی گرنگی تایبەتی بە ئاستی زانستی فەرمانبەرانی داوە، وە بەردەوام لە هەوڵی پێگەیاندنی لاوانی ووڵاتەکەی دابووە و هەلی کاری بۆ زیاتر لە 500 لاوی هەرێمی کوردستان ڕەخساندووە

 

تەواوی هێزی کاری کۆمپانیای تارین نێت بریتی بووە لە فەرمانبەرانی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان بە سوود وەرگرتن لە ئەزمونی کەسانی بیانی شارەزا کە چەندین ئەندازیار و فەرمانبەری تەکنیکی پێگەیاندووە لە ئاستێکی بەرزی زانستی، ئەویش بە کردنەوەی خول و ناردنیان بۆ دەرەوەی ووڵات تا بتوانین باشترین خزمەت بە بەشداربووەکانمان بگەیەنین، وە لە ڕووی تەکنیکیەوە کۆمپانیاکەمان بگەینێتە ئاستێکی بەرز و باشتر.

ئامانجی ئێمە

mission

ئامانجمان ئاشناکردنی هاوڵاتیان بووە لە بواری تەکنەلۆجیای زانیاری و گەیاندن و خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە هەرێمی کوردستان، ئەمەش بە هەوڵی بەردەواممان بە دابینکردن و پێشکەش کردنی باشترین خزمەتگوزاری لەسەر بنەمای ستانداری جیهانی لەو بوارانەدا

 

هەروەها پاراستنی تایبەتمەندی بەشداربوانمان ئامانجێکی تری کۆمپانیاکەمان بووە بە دابینکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ بەشداربوانمان بە بەرزترین کوالێتی و کەمترین نرخ.

ڕەزامەندی بەکاربەرەکان لەپێشینەکانە لەلایەن تارین نێت

بەکاربەرانی تارین نێت خزمەتگوزاری تەواویان پێدەگات، لە ڕاوێژکاری و پێشکەش کردنی پڕۆگرام تا بەستانی ئامێرەکان و پشتگیری کردن بۆ ماوەی 24/7 لە یەك شوێن. ئەزمونی 13 ساڵمان هاوتەریب بوو لەگەڵ پەرەپێدانی تەکنەلۆجیای سەردەم و خزمەتوەرگرەکانمان دڵنیا دەکاتەوە کە دەتوانن چێژ لە متمانە و چارەسەرەکانمان وەرگرن.

customer

ئامارەکانی تارین نێت

65

پڕۆژە

175

شار و شارۆچکە

112300

بەکاربەر

خزمەتوەرگرە بەڕێزەکانمان